ارسل ملاحظاتك

ارسل ملاحظاتك لنا







جياوازى فاكتەرەكان وكاريكەرى لە سەر كۆرانكارييه سياسيەكانى توركيا 1946-1960: توێزينەوەيەكى ميژوييه

المصدر: مجلة جامعة كويه للعلوم الإنسانية والاجتماعية
الناشر: جامعة كويه
المؤلف الرئيسي: شەريف، هيوا حەميد (مؤلف)
المجلد/العدد: مج4, ع2
محكمة: نعم
الدولة: العراق
التاريخ الميلادي: 2021
الشهر: كانون الأول
الصفحات: 22 - 28
ISSN: 2522-3259
رقم MD: 1270019
نوع المحتوى: بحوث ومقالات
اللغة: الكردية
قواعد المعلومات: EduSearch, HumanIndex
مواضيع:
رابط المحتوى:
صورة الغلاف QR قانون
حفظ في:
المستخلص: ئەم تویژینەوەیە هەولیکە بو تیشک خستنەسەر گورانکارییە سیاسیەکان لە پەراویزی رول و کاریگەری هەردو هوکاری دەرەکی و ناوخویی، هەروەها ليكولينەوەیەکی بەراوردكاریشە لە نیوان مورکی ئەم دو هؤكارە لە سەر گورانكارییە سیاسیەكان و راست و دروستی ئەنجامەکان. روداو و پیشهاتە سیاسی و ئابوری و کومەلایەتی و کلتورییەکانی دوای جەنگی دووەمی جیهانی تورکیا و ئەو گورانکارییانەی لەم قؤناغەدا سەربەلدا، زەمینەیەکی گونجاوە بو جنبەجیکردنی هاوکیشەی کاریگەری هوکارەکان و شیکردنەوەی ئەنجامی گورانکارییەکان لە ژیر روشنایی هیزی هوکارەکان. لە راستیدا گورانکارییە سیاسیەكانی ئەم قؤناغە میژوییەی تورکیا ئەوەندەی کەوتە ژیر کاریگەری هؤکارە دەرەکییەکان کەمتر هەلقولاويي هؤكارە ناوخويەكان بوو، ئەمەش هوکاریکی گرنگ و سەرەکی بوو لە دروست نەبونی سیستەمیکی ریکوپنک و دیموکراسی، کە تپیدا پارتە سیاسیەکان بە عەقلیەتیکی کراوەسیاسەت بکەن و قوناغی لوژیکی هیز و پەراویز خستن و داننەنان بە ئەوانی دیکە تنپەریین، هەر لەم گوشەنیگایەوەيە نیوەی دووەمی دەیەی چوارەم و دەیەی پینجەمی سەدەی رابردو سیستەمی سیاسی لە تورکیا تەنیا بە روکەش سیستەمیکی دیموکراتی بوو، کەچی لە ناوەروک و واقیعدا نە عەقلی سیاسی کاربەدەستان گەیشتبووە ئەو ئاستەی باوەری تەواویان بە بنەماکانی دیموکراتی بیت، نە هەلسوكەوتی پارتە سیاسیەكان لەو ئاستەدا بوو ركابەری سیاسیانەی بەرامبەرەکەی بە گیانیکی دیموکراتیانە وەرگریت و هەولی پاکتاو کردنی يەکتری نەدەن، هەموو ئەمانەش دوخیکی ئەوەندە ئالوزی سیاسی هینا بووە کایەوە کە کاریگەری خستبووە سەر تەواوی ژیانی خەلک لە سەرجەم بوارەکانی سیاسی و ئابوری و کومەلایەتی و کلتوری

ISSN: 2522-3259