ارسل ملاحظاتك

ارسل ملاحظاتك لنا







فەزاى بينين لە ڕۆماني ژن ى ڕێواس ئەحمەد دا

المصدر: مجلة جامعة كويه للعلوم الإنسانية والاجتماعية
الناشر: جامعة كويه
المؤلف الرئيسي: ئەحمەد، پەخشان عەلى (مؤلف)
مؤلفين آخرين: عەلى، تاهير محەمەد (م. مشارك)
المجلد/العدد: مج4, ع2
محكمة: نعم
الدولة: العراق
التاريخ الميلادي: 2021
الشهر: كانون الأول
الصفحات: 53 - 61
ISSN: 2522-3259
رقم MD: 1270061
نوع المحتوى: بحوث ومقالات
اللغة: الكردية
قواعد المعلومات: EduSearch, HumanIndex
مواضيع:
رابط المحتوى:
صورة الغلاف QR قانون
حفظ في:
المستخلص: لەم گەردونەدا هیچ شتیک لە فەزا دابراو نییە، هیچ بونەوەریکیش نییە فەزا لە خوی نەگرتبیت و دەوری نەدابیت، کەواتە فەزا ئەو جیهانە فراوانەیه، کە تیایدا بونەودرەکان و شتەکان و کردارەکان ریکدەخرین و دەچیتە ناو ژیانی مروفەوە، بويە مروڤ لە هەر شوینیکدا بیت هەست بە بونی فەزا دەکات. فەزا یەکیکە لەو پایە سەرەکییانەی رومانی لەسەر بنیاتدەنريت و گرنگییەکەشی بە رادەیەکە، کە قورسایی رومانەکە هەندەگریت، چونکە فەزا دەمانخاتە ناوکەشی رومان و وامان لیدەکات بە تامەزروییەوە دوای روداوەکان و سروشت و میزاجی کارەکتەرەکانی رومان و چارەنوسیان بکەوین و پیشبینیی کوتاییەکان بکەین، هەروەها هەست بە جوانی گیرانەوەکەش بکەین، هەر لەبەر ئەو گرنگییەی لیکولینەوەکەمان تاییەت کرد بە فەزا، بەتایبەتی فەزای بینین، کە (جوليا كريستيفا) ليى دواوەو دەچیتەناو گوشەی بینینی وەگیرەوە (گیرەرەوه)، چونکە بەستراوە بە وینەی وەگیرەوە، بە شیوەیەک دەتوانیت بەسەر جیهانی گیرانەوەکەدا بالادەست بيت، تەنانەت بەو کارەکتەرانەشەوەکەتیایدان و لەسەر روکارەکەدەجولینەوه. سنوری لیکولینەوەکەمان بریتییەلەرؤمانی (ژن) ی ریواس ئەحمەد بو میتودی لیکولینەوەکەشمان بپشتمان بە میتودی و ەسفی شیکاریی بەستووه. ليكولينەوەكە لە دو تەوەر پیکهاتووه، لە تەودری یەکەمدا باسمان لە فەزای بینین کردووه، دواتریش لە پەیوەندی نیوان وەگیر و بینین دواوين، لە تەوەری دووەمیشدا، جگە لە دیاریکردن و باسکردنی جورەکانی فەزای بینین، ئەوا دواتر بە شیوەیەکی پراکتیکی لە رومانی (ژن) ی (ریواس ئەحمەد) دا پراکتیزەمان کردون.

ISSN: 2522-3259

عناصر مشابهة